بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، منداڵی دوایینی بنەماڵەی ئیرلوو کە ئێستا کارناسی باڵای فقه و مافی هەیە و هەڵسوکەوتی باوکی بە میرات بردووە ،ئاوڕێک دەداتەوە لە بیرەوەرییەکانی باڵوێزی شەهید: بەردەوام لە وشەی حاج ئاغە بۆ هێنانی ناوی باوکی کەڵکوەردەگرێت و جگە لە ئەو جێناوە هیچی دیکە بەکار ناهێنێت: حاج ئاغە کاتێک کە لە وەزارەتی دەرەوە بوو، کاتژمێر 7 دەچووە ئۆفیس، بەڵام چونکوو زۆر زوو هەڵدەستا منی دەگەیاندە قوتابخانە یان زانکۆ و ڕاست بوو کە دوو خولەکی دەخایاند بەڵام هەر لە ئەو دوو خولەکەدا زۆر قسەی جوانی دەوتەوە.بۆ نموونە لە بیرمە جارێکیان وتی: عەلی! وشیار بە کە لەتە نان لە هەر کەسێک قبووڵ نەکەی. لەتە نان وردە وردە لەسەر ڕۆحی مرۆڤ کاریگەری دەکات! جارێکیان لە ماڵی دایە گەورەم دەهاتینەوە؛ حاج ئاغە وتی: عەلی گیان! دەتەوێت لەگەڵ نەفست شەڕ بکەی؟ ئەگەر توانیت بەر بە سکت بگری لەگەڵ پاشماوەی بەشەکانی نەفیشت دەتوانی شەڕ بکەی! ئەگەر بتوانی بەر بە خواردنت بگری ئەوا دەتوانی لە شوێنی دیکەش لەگەڵ نەفست بەشەڕدا بێیت! ئەمانەی دەوت و کاتێک کە تەنیا ئەکەوتم بیرم لێیان دەکردەوە.
پەروەردەی 2000 هێزی نێردراو
حەسەن ئیرلوو، باوکی عەلی لەدایکبووی 10 ی خەرمانانی 1338 و منداڵی گەورەی بنەماڵە بوو. کوڕی دوای ئەو حسێن بوو، دواتریش خوشکەکان و لە کۆتاییدا کوڕێک بە ناوی ئەسغەر. حسێن و ئەسغەر لە شەڕی ئێران و عێراقدا شەهید بوون و کەسێک گومانی نەدەکرد ساڵەها دواتر، تەنیا کوڕ بنەماڵەی ئیرلوو کە زیندوو بوو، شەهید ببێت و بەم شێوەی کوڕەکانی ئەو بنەماڵە چارەنووسیان بە شەهید بوونەوەی گرێ بخوات.
حەسەن چالاکییەکانی لە ساڵی 57 ەوە بە چاپی قسەکانی ئیمام خومەینی دەست پێکرد و لهەر لە ئەو ماوەدا چەندین جار بریندار بوو.
حەسەن ئیرلوو سەرەتا لە حراسەتی ناوندی دەنگ و ڕەنگ ئیشی دەکرد و دواتر وەکوو هێزێک چووە ڕیزی سپای پاسدارانەوە و دواتریش لە پادگانی ئیمام حسێن خەریکی پەروەردەی خوێندکاران بوو و دوو هەزار کەس لە ئەوانەی کە دەیانەویست بچنە ناوچە جایجیاکانی ئێران لە ژێر چاوەدێری ئەودا پەروەردە کران.
دزەی موختار ئەلزیعە لە بەعلبەکی لوبنان
هەر ئەو جۆرە کە کوڕی شەهید ئیرلوو دەیگێڕێتەوە ، باوکی شەهیدی لەبەر نەبوونی کات و حەزی لە چالاکی لە پێناو ئێران و ئیسلامدا، نەیدەویست زەواج بکات بەڵام بە دادکۆی بنەماڵەکەی دەچێتە خوازبێنی و ئەویش مەرجی ئەوە دادەنێت کە من کاتژمێر شەشی بەیانی دێم بۆ خوازبێنی بەڵام لەبەر ئەوەی کە خاتوونەکەی حەزی لە پیاوی چالاکی حزبوڵڵاهی هەبوو، لەگەڵ شەهید ئیرلوو زەواج دەکات بەڵام لەبەر هاتچۆی زۆر و سەرقاڵی هەر دەچنە لوبنان و لە گەڕەکێک بە ناوی بەعلبەک نیشتەجێ دەبن، ئەو کاتە حاج ئاغە بەرپرسی پەروەردە لە لوبنان بوو.
شەهید ئیرلوو بۆ کوڕەکەی گێڕاویەوە کە ئێمە چەندین مانگی دەخایاند کە بتوانین200، 300 کەس پەروەردە بکەین بەڵام ئیسرائیل لەپڕدا دەهات و بوردمانی دەکردین و 100 هێزمان لەدەست دەدا بەڵام دوایی بە پێشنیاری من بنکەیەکمان لە ناو دڵی کێودا چێ کرد و بەم شێوەی هیزەکانمان لە بوردمانەکانی ئیسرئیال دەپاراست.
عەلی دەڵێت ئێستا دوای دوو ساڵ شەهید بوونی باوکی، لە شەقامەکانی بەعلبەک، بەنێرەکانی ئەو شەهیدە هەر هەڵواستراوە.
باڵوێزی گەورە
شەهید ئیرلوو کە لە ساڵی 71 گەڕایەوە ئێران هەر خەریکی پەروەردەی هێزی سەربازی بوو بەڵام لە کاتی شەڕی عەرەبستان و یەمەندا بەرپرسیارێتی کورسی یەمەن لە وەزارەتی دەرەوەی لە ئەستۆ گرت تا ئەوەی کە لە ساڵی 97 وەکوو باڵوێزلە ناوچەکە چالاکی کرد.
جیاوازی چالاکی حاج ئاغە لەگەڵ باڵوێزەکانی دیکە ئەوە بوو کە ئەو باڵوێزی گەورە بوو واتا بەتواوەتی دەسەلات بە دەستی خۆیەوە بوو لە بواری کاری خۆیدا و لە هەلومەرجی هەستیار و شڵەژاوی یەمەن دەچووە ئەوێ.
تا ڕاسپاردەکەم کۆتایی نەیێت ناگەڕێمەوە
حەسەن ئیرلوو لە کاتی نادنی تا چرکەی شەهید بوونی لە شوێنی ڕاسپاردەکەی دەمێنێتەوە. حسێن ئەمیر عەبدووڵاهیان دەیگێڕێتەوە کە جارێکیان خاچی سوور دەچێتە لای ئاغەی ئیرلوو و دەڵێت ئەگەر دەتەوێت بۆ پشوو بچیتەو ەئێران ئێمە ئامادەین یارمەتیت بدەین بەڵام شەهید ئیرلوو وەڵام دەداتەوە تا ڕاسپاردەکەم کۆتایی نەیێت ناگەڕێمەوە.
Your Comment